وەزارەتى دەرەوەى تورکیا داوای لێكۆڵینەوە لە عێراق دەكات تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لە ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى تۆپبارانکردنى هاوینەوارى پەرەخێ لە سنوورى زاخۆى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا دەڵێت، "بۆ دەرخستنى راستییەکان ئاماددەى گرتنەبەرى هەموو رێکارێکین."

ئه‌مرۆ چوارشەممە (20/ته‌ممووز/2022) وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "توركيا دژى هه‌موو جۆرە هێرشێكه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤيل، ‌ئامانجى ئێمە تەنیا ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرە به‌پێى ياسا نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان، ى به‌وپه‌رى هه‌ستيارييه‌وه‌ چالاكيه‌كان ئه‌نجام ده‌دات."

هەر سەبارەت تۆپبارانکردنەوەى ئەمڕۆى سنوورى زاخۆ، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئاماژە بەوەدەکات، هێرشە سەربازییەکانى تورکیا لە پێناو پاراستنى هاووڵاتییان و ژێرخانى مێژوویى و کولتوورى وڵاتەکەیانە.

دەربارەی ئەو بۆردمانەش تورکیا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا خۆى بێ بەرى دەکات و دەشڵێت، "ئەوانەى مرۆڤى مەدەنى و بێتاوان دەکەنە ئامانج، تەنیا کارى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆ دەرخستنى ڕاستيیه‌كان توركيا ئاماده‌يه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى هەر رێکاریک، داواش دەکەین حكومه‌تى عێراق له‌ژێر كاريگه‌رى پڕوپاگه‌نده‌ و لێدوانى رێکخراوه‌ تيرۆرستيیەکان‌ لێدوان نه‌دات و ئێمه‌ بانگهێشتيان ده‌كه‌ين بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕووداوه‌ هاوكارمان بن بۆ ئاشكراكردنى ئه‌نجامدەرانى ئه‌م هێرشه‌."

‌ بۆردوومانی گوندی پەرخی لە سنووری پارێزگای دەهۆك هەشت هاووڵاتی بوونە قووربانی (8) و (23) كه‌سیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین