بەشداریکردنى بیلال ئەردۆغان لە لووتکەى تاران ڕاى گشتى تورکیا نیگەران دەکات تورکیە

نوچەنێت:

لە كۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لووتكەی سێقۆڵی نێوان ڕووسياو توركياو ئێران بووە جێى سه‌رنجه‌ له‌ ميدياكانى ئێران و توركيا، پرسیاری ئەوە درووست بوو، ئايا بيلال ئه‌ردوغان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى توركيا بە چ سیفەتێک به‌شدارى له‌م لوتكه‌يه‌دا كردبوو.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (20/ته‌ممووز/2022) ماڵپه‌ڕى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ئێران هه‌ريه‌ك له‌ هاكان فيدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) و فه‌خره‌دين ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌رى ‌په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رۆك كۆمار و ئيبراهيم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارو مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و خولوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى بەشداربوون لەو سه‌ردانه‌دا، لە دەرەوەی ئەو بەرپرسانە بيلال ئه‌ردۆغان، كوڕی سەرۆك كۆماری توركیا به‌شدارى له‌م لووتكه‌يه‌دا كرد، ئەوەش له‌ سۆشيال ميديا ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى به‌دواى خۆى هێنا، كە ئايا كورى ئه‌ردۆغان به‌ چ سیفەتێک به‌شدارى له‌م شانده‌ى حكومه‌ت كردبوو؟ ئايا له‌م لوو‌تكه‌يه‌دا چ كارێكی هه‌يه‌؟ 

ئه‌ردال ئاكسونگه‌ر، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ره‌خنه‌ى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى كوڕەكەی ئەردۆغان گرت و ده‌ڵێت، "ئايا بيلال ئه‌ردۆغان چ كارێكى له‌م لووتكه‌يه‌ هه‌يه‌؟ ئايا ئێمه‌ ده‌وڵه‌تێكى خێڵه‌كيين؟" 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ تارانى پايته‌ختى ئێران بۆ به‌شدارى كردن له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێقۆلى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ئيبراهيم ره‌ئيسى سه‌رۆكى ئێران و ڤلاديمێر پۆتين سه‌رۆكى رووسيا كۆبوونه‌وه‌.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین