مانه‌وه‌ى مالیكى و ده‌رچوونى له پرۆسه‌ى سیاسی وه‌ك یه‌ك سه‌خته
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/ته‌مووز/2022 رۆژنامه و میدیاكان له‌وانه كه‌ناڵى حوڕه و رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، راپۆرتیان له‌سه‌ر لێكه‌وته‌ى هه‌ڵوێستى سه‌در بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ له باره‌ى نوورى مالیكى ده‌ریخست. له راپۆرته‌كان پرسیارى ئه‌وه ده‌كرێت، ئایا ئه‌م تۆماره ده‌نگییانه نوورى مالیكى له پرۆسه‌ى سیاسى دوور ده‌خاته‌وه
له وه‌ڵامدا ئه‌مه به دوور نازانرێت، به‌ڵام دووپاتی ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه، دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى له پرۆسه‌ى سیاسى ئاسان نییه. ئه‌حمه‌د حوسێن رۆژنامه‌نووسى عێراقى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه باسى له‌وه كردووه، وازهێنانى نوورى مالیكى واته په‌رته‌وازبوونى 45 په‌رله‌مانتارى تر، كه ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانى سه‌در ده‌بێت كه 73 په‌رله‌مانتاربوون، ده‌بێت به نیوه‌ى په‌رله‌مانتارانى شیعه و سێیه‌كى په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى عێراق، بۆیه له‌و كاته‌دا دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌بێته كارێكى ناچاریی.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باس له‌وه ده‌كات جارى یه‌كه‌م موقته‌دا سه‌در سه‌رنجى به گرنگى تۆماره ده‌نگییه‌كان نه‌دا و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو داواى له لایه‌نگرانى كرد كه "كێشى بۆ دانانێن" كه‌چى دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌لێكى زێڕینه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى، بۆیە ئه‌و جاره به ئاسانى وازى لێ ناهێنن.
له 13ى ئه‌م مانگه‌وه رۆژنامه‌نووسێكى عێراقى به ناوى عه‌لى فازڵ ده‌ستى كردووه، به بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى كه گوایه هى نوورى مالیكییه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك دانیشتووه. تا ئێستا پێنج به‌ش له تۆماره ده‌نگییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر نوورى مالیكى و نووسینگه‌كه‌ى تۆماره‌كه‌یان به دروستكراو وه‌سف كرد. كه‌چى دوێنێ موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له‌لایه‌ن مالیكى و حزبى ده‌عوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه، ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر دروستى ناوه‌ڕۆكى تۆمار ده‌نگییه‌كه كه هى نوورى مالیكیه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment