له تۆمارێكى ده‌نگى.. میلیشیایه‌كى نوێى شیعه پاڵپشتى خۆى بۆ مالیكى راده‌گه‌ینێ
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو 18/ ته‌مووزى 2022 به‌شى پێنجه‌مى ئه‌و تۆماره ده‌نگییه بڵاوكرایه‌وه كه ده‌درێته پاڵ مالیكى، له ده‌نگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت دوو كه‌س قسه له‌گه‌ڵ مالیكى ده‌كه‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان به‌هێزه‌وە ئاماده‌ن تا پاڵپشتى له مالیكى بكه‌ن.
تۆماره‌كه له پێنج خووله‌ك و 48 چركه پێكهاتووه، له گفتوگۆكان ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌وانه‌ى قسه له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى ده‌كات به "ئه‌بو حه‌سه‌ن" ده‌ناسرێت و هه‌روه‌ها خۆیان به گه‌نج ده‌ناسێنن، گوایه هه‌ر یه‌كه‌یان هێزێكیان له پشتە. له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كان ئه‌وان قسه بۆ مالیكى ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێن رێگه‌ناده‌ن حكومه‌ت به ده‌ست كه‌سێكى تره‌وه بێت، ده‌بێت ته‌نیا مالیكى به‌ڕێوه‌ی ببات.
جارێكى تر مالیكى هێرش ده‌كاته سه‌ر میلیشیاكانى شیعه
دواتر بۆچوونى مالیكى له‌سه‌ر هێزه میلیشیاكانى شیعه وه‌رده‌گرن، مالیكى ده‌ڵێ، "قه‌یس باشه" مه‌به‌ستى قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وانى تر، به هه‌موویان ده‌ڵێ، "ئه‌وان به پاره و مه‌زرعه خه‌ریكن و به ده‌ست ئێرانن" ئه‌و هێز و كه‌سانه‌ى ناویان هاتووه، ئه‌مانه‌ن: فه‌تح و به‌در و فاڵح فه‌یاز و ئه‌بوئالا وه‌لائى و كه‌تایب و عه‌سائیب و سه‌یدشوهه‌دا.
ه‌و دوو كه‌سەى قسه له‌گه‌ڵ مالیكى ده‌كه‌ن پێى ده‌ڵێن، ئه‌وان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ن و شیعه‌یش پێویستى به خوێنڕشتن هه‌یه، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر مالیكییه په‌یوه‌ندى به مه‌رجه‌ع بكات به ناوى "میرزا" بڵێ، "كه‌تائیب ئه‌ئیمه‌ى به‌قیع له‌ده‌ست من ده‌رچووه" مه‌به‌ست له‌و گرووپه‌یه كه گوایه ئه‌وان هه‌یانه، ئه‌و گرووپه به دوو ناو دێت، یه‌كه‌میان "ئومه‌ى ئه‌خیار" و ئه‌ویتریان "كه‌تائیب ئه‌ئیمه‌ى به‌قیع"ه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، له به‌شى پێنجه‌مى تۆماره ده‌نگییه‌كه هه‌ندێك ناو دێن، كه بۆ عێراق زۆر روون نیین، بۆیه ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بى و عێراقییه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ كردووه. له‌وانه ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى به دواى ناوه‌كانى ئومه‌ى ئه‌خیار و ئه‌ئیمه‌ى به‌قیع گرووپێكن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن به ناوى "سه‌عد ته‌عیس" به‌ڵام ماڵپه‌ڕى ئیره‌مى عه‌ره‌بى به‌دواداچوونى بۆ ناوى "ئایه‌توڵا میرزا" كردووه كه گوایه به پێویستى زانیوه خوێن بڕژێت. دیاره له به‌دواداچوونه‌كه نازانرێت مه‌به‌ستیان كامه میرزایه.
دوو كه‌سه‌كه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیكى ده‌كه‌ن ناوى هێزێكى تر ده‌هێنن كه له دیاله‌یه، مالیكیش پێیان ده‌ڵێ ئه‌وان سه‌ربه ئه‌میر مووسه‌ویین، كه سه‌ركرده‌یه‌كى ئێرانییه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مووسه‌وى هه‌بێت.
مالیكى لێره‌دا تێبینى به میوانه‌كانى ده‌دات كه له ئێران له سه‌رده‌مى حه‌سه‌ن روحانى دووباڵى جیاوازی هه‌بوو، یه‌كێكیان ئیتلاعات "هه‌واڵگرى ئێران" ئه‌ویتریان "سوپاى پاسدارانه" ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران كردووه، هه‌موویان باسیان له‌وه كردووه دۆسیه‌ى عێراق به ته‌واوى دراوه‌ته ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران، مالیكى ده‌ڵێ، "له‌وه‌ته‌ى ره‌ئیسى هاتووه هه‌موو یه‌ك باڵه و هه‌موو به ده‌ست سوپاى پاسدارانه" بۆیه پێشنیار بۆ ئه‌وان ده‌كات به لاى ئیتلاعات نه‌چن.
هێزێكى نوێ بۆ شه‌ر مالیكى هان ده‌دات
وه‌ك له كۆى قسه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان پلانیان بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕێك هه‌یه، به‌ڵام نوورى مالیكى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نادات و هیچ بۆچوونێكى خۆى له‌سه‌ر پلانه‌كه ده‌رنابڕێت. دوا به دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆماره ده‌نگییه‌كه میرزا عه‌بدوڵا ئه‌حقاقى كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه، روونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به هیچ گرووپێكى چه‌كدارى نییه و ده‌ست له كاروبارى سیاسى وه‌رنادات.
له 13ى ئه‌م مانگه‌وه رۆژنامه‌نووسێكى عێراقى به ناوى عه‌لى فازڵ ده‌ستى كردووه، به بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى كه گوایه هى نوورى مالیكییه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك دانیشتووه. تا ئێستا پێنج به‌ش له تۆماره ده‌نگییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر نوورى مالیكى و نووسینگه‌كه‌ى تۆماره‌كه‌یان به دروستكراو وه‌سف كرد. كه‌چى دوێنێ موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له‌لایه‌ن مالیكى و حزبى ده‌عوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه، ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر دروستى ناوه‌ڕۆكى تۆمار ده‌نگییه‌كه كه هى نوورى مالیكیه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment