بڕیارى هەڵگرتنى گومرگ لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان درێژکرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بڕیارى هەڵگرتنى گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکرایەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/تەممووز/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەپێی بڕیاری ژمارە 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە 140 کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان، تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژکرایەوە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بڕیارى هەڵگرتنى گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان درێژکرایەوە، تیمەکانى چاودێریى بازاڕ و لیژنەکانى قایمقامیەت راسپێردراون بۆ چاودێرى کدنى بازاڕ و رێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزبوونەوەى نرخەکان."

ئەو بەرهەمە خۆراکییانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان گومرگى لەسەر هەڵگرتوون پێکهاتوون لە: "ئارد، برنج، رۆنى زەیت، رۆنى بەستوو، چاى رەش، شەکر، شیرى منداڵان، پاقلەمەنى وشک."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین