سەرۆک بارزانى و ئوسامە نوجەیفى دۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بارودۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/تەممووز/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.

بارەگاى بارزانى ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و ئوسامە نوجەیفى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا."

سەردانى ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بۆ لاى سەرۆک بارزانى لە کاتێکدایە، ماوەى چەندین مانگە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین