تورکیا لە سنوورى هەرێمى کوردستان بەرپرسێکى باڵاى پەکەکە دەکاتە ئامانج تورکیە

نوچەنێت:

لە سنوورى هەرێمى کوردستان، له‌ پارێزگاى ‌دهۆك، له ‌ئۆپراسيۆنێكى تايبه‌تدا لەلایەن سوپاى تورکیا و میت، له‌كاتى ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانى پەکەکە، بەرپرسى ئه‌كاديمیاى ئه‌پۆڵۆ به ‌ناوى عيزه‌ددين ئينان ناسرابوو به‌ (ده‌رسيم مه‌لاتيا) کردە ئامانج.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (17/ته‌ممووز/2022) ماڵپه‌ڕى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى لە سه‌رچاوه‌ ئه‌منيیه‌كانى توركيا ده‌ستيكه‌وتووه‌، ميتى تورکى له‌ ناوچه‌ى گاره‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك به‌دواى (عيزه‌ددين ئينان)وە بوونه ‌و له‌وكاته‌ى سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ك بووە له‌گه‌ڵ بەرپرسانى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى دهۆك ،له‌ له‌لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگريى نيشتيمانى توركى (میت) له‌ ئۆپێراسيۆنێكى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیکە له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ کراونەتە ئامانج. 

لە ماوەى رابردوو حكومەتى توركيا چەندين بەرپرسى سەربازى پارتى كرێكارانى كوردستانى لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ئەو پارتە و ناوچەكانى ترى كوردستانى باشوور كردۆتە ئامانج. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین