لە سلێمانى چوار ئۆتۆمبێل دەستى بەسەرداگیرا و تاوانبارێکیش دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکراى دەکات، لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمێل داگرتووە و کەسێکیشیان دەستگیرکردووە، دەشڵێت، "لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی"یان بۆ هاتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/تەممووز/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دەستیانبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت و تۆمەتبارێكیشیان دەستگیركرد."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو لە هەڵمەتێكدا توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت."

هاوکات لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ڕوونیدەکاتەوە، "هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا، كە تابلۆكەی ساختە بووە و خاوەنەكەشی بەناوی (ب، ز، م) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین