ئاسایشى هەولێر: ئەو کەسەى تەقەى لە ماڵى حاجى مەسیفى کرد شۆفێرى خۆى بووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تەممووز/2022) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "لە رێکەوتی 11-7-2022 لە شاری هەولێر، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتی (حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆلینەوەو بە دواداچوون، لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بووە تاکو ساڵی 2021."
ئاسایشى هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، شۆفێرى کەسى تەقەکەرەکە توانراوە دەستگیر بکرێ و لەسەر فەرمانى دادوەر بەندکراون.
دەقی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر:
لە رێکەوتی 11-7-2022 لە شاری هەولێر، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتی (حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆلینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو سالی 2021. لە هەمان کاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی(أ. ن. ش)و دواتریش لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران .
دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە سالی 2021 لە نێوان هەردوو لادا رویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نیە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار لە گەل هەردوولایەندا دەکەین.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
2022-7-13
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment