بانكی ناوەندی عێراق: هیچ پاساوێك بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەكشەممە (10/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە عەمار خەلەف رایگەیاند، "گۆڕانكاری لە نرخی دراو لە چوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتی دراو بە گوێرەی باردۆخی ئابوورییە، لەو قۆناغەی ئێستاش هیچ پاساوێك بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار نییە."
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "نرخى دۆلار بە بارودۆخى ئابوورییەوە، هیچ پلانێك نییە بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار، سێ ساڵ یا پێنج ساڵی تر بێت، باردۆخی ئابووری ئەو بڕیارە گونجاوە دیاری دەكات، كە لەگەڵ كاتەكەی گونجاو بێت بۆ دابەزاندنی."
سەبارەت بەو قسانەی باس لە دابەزینی نرخی دۆلار دەكەن، عەمار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "نرخی ئاڵۆگۆڕ لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوە، ئەوەش تایبەتە بە بانكی ناوەندی."
دەربارەی هێشتنەوەی نرخی دۆلار بەو شێوەی ئێستا هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، كە دەستكاریكردنی دەبێتە هۆی ئاڵۆزی بازاڕ و لاوازكردنی ئابووری عێراق.
پێشتر ئەحمەد رەبیعی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندبوو، "جووڵەیەكی فراوان لە پەرلەمانی عێراق هەیە بۆ دەستكاریكردنی نرخی دۆلار و دابەزاندنی بۆ نرخی پێشوو.
لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی (2020) بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلارێكی ئەمەریكی لە (1200) دیناری عێراقییەوە بەرزكردەوە بۆ (1450) دیناری عێراقی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment