بۆ هەناردەكردنی گەنم ئۆكراینا پێشنیازى نوێ دەخاتەبەردەم توركیا شیکاری

نوچەنێت:

بەهۆی مەترسییەكانی لەسەر هێرشەكانی رووسیا، ئۆكراینا ئامادە نییە مینە دەریاییەكان لەسەر رێگەی كەشتییەكان لابدات، لەبەری لادانی مینەكان نەخشەیەكی تری داوەتە توركیا.

ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بالی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و بی وانگ، وەزیری دەرەوەی چین سەبارەت بە ڕەوانەكردنی دانەوێڵە لە بەندەرەكانی ئۆكراینا كۆبوونەوە. 

سەبارەت بە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، لاڤرۆڤ رایگەیاند، "توركیا و رووسیا ئامادەن كەشتییە بارهەڵگرەكان بپارێزن، تەنانەت لە گەروەكانی دەرەوەی ئاوەكانی ئۆكرایناش، رووسیا هیچ رێگری نییە كە قەیرانی گەنمی جیهانی لە رێگەی عەمبارەكانی خۆی چارەسەر بكات، ئەو كۆتووبەندە یەكلایەنانەی خراوەتەسەر كەشتییەكانی ڕووسیا و رێگرییان لەوەی بچنە بەندەرەكان ئەوانە هۆكارن لەبەردەم پێدانی نرخی دانەوێڵەكان."

لەبەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت گەنمی ئۆكراینا لە رێگەی دەریای رەش ببنە دەرەوە، پێویستە ئۆكراینا ناچار بكەن ئەو بەندەرانە لە مین پاك بكاتەوە و رێگە بەوە بدەن ئاوەكانی ئۆكراینا جێبهێڵن، ئێمەش ئامادەین لەگەڵ ئۆكراینا و توركیا دانووستاندن لەسەر ئەو پرسە بكەین، ئەو كێشەیە چەندین چارەسەری هەیە، لەسەر ئۆكراینا پێویستە گەمارۆی سەر بەندەرەكان و مینەكان لابدات، بەڵێنی سەلامەتی دەرچوونی كەشتییەكان بدات."

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، ئۆكراینا پێشنیارەكەی رووسیای بۆ لادانی مینە دەریاییەكان رەتكردۆتەوە، ئەوەش بۆتۆتە هۆى لاواز بوونی سەركەوتنی ئەو كارە، چونكە كیێڤ پێیوایە لادانی ئەو مینانە، بەندەرەكان لە دەستدرێژی رووسیا لاوازدەكات، لەبری لادانی مینەكان ئۆكراینا نەخشەیەكی رادەستی توركیا كردووە كە وەك وڵاتێكی نێوەندگیر كار بۆ ڕەوانەكردنی دانەوێلەی ئۆكراینا بکات، سەبارەت بەو پێشنیارەی ئۆكراینا تا ئێستا وەڵامدانەوەی روون نییە. 

كۆبوونەوەی لاڤرۆڤ لەگەڵ چاوشئۆغلۆ بۆ رێگەدان بوەو بە كەشتی زیبیك زۆلی، كە ئاڵای رووسیای لەسەر بوو لە بەندەری كاراسۆی توركیا لە سێی ئەم مانگە راگیرا. 

سەبارەت بەو كەشتییە ڤاسیلی بۆندار، باڵیۆزی ئۆكراینا لە ئەنقەرە رایگەیاند، "راگرتنی ئەو كەشتییە هۆكارەكەی ئەوە بوو دانەوێڵەی ئۆكراینای باركردبوو، لە بیردیانسكەوە هاتبوو ئاڵای رووسی بەرزكردبۆوە."

ئەو رووداوە بۆ توركیا لەگەڵ كەشتی زیبیك زۆلی سەخت بوو، كەوتبووە نێوان دوولایەنی ناكۆك، وەك یەشار نیازبایڤ، رۆژنامەنووس و خاوەنی كەناڵی (ئەجێندای توركی) لە تێلیگرام دەڵێت، "بە بۆچوونی من توركیا كارێكی زۆرباشی كرد، گەیشتە بڕیارێكی گونجاو بەگوێرەی ئەو بڕیارە كەشتیەكە نایەتە بەندەری توركیا، گەنمەكەشی بەتاڵ ناكرێت."

هەرچەندە ئۆكراینا بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای بۆ وەزارەتی دەرەوە كرد، بەڵام بەگوێرەی یەشار ئەو بانگهێشتە كاریگەری لەسەر دۆخی ئەنقەرە وەك نێوەندگیر نابێت، چونكە لە داهاتووش توانای دەبێت لەنێوان رووسیا و ئۆكراینا نێوەندگیریی بكات.

بەگوێرەی نیازبایڤ ئۆكراینا نایەوێت توركیا بە تەنیا سەرپەرشتی رەوانەكردنی گەنمەكەی بكات، بەڵكو دەیانەوێت وڵاتانى تری ئەندامی ناتۆش بەشدار بن، لەبەرانبەر ئەو خواستەی ئۆكرایناش، توركیا دەزانێت بەشداری وڵاتانی ترى ناتۆ دەبێتە پاشەكشەی سەقامگیری دەریای رەش، بۆیە ئەویش بەشداری ناكات، لە هەمانكاتیش توركیا پێیوایە دەستكەوتی گەورە لە بێلایەنی دایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین