سه‌در به‌ مه‌رج پاڵپشتى داواكه‌ى كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌یده‌ر جابرى گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در پاڵپشتى داواكه‌ى كازمى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى دیالۆگى نیشتمانى ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له‌ژێر چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بێت و به‌عسى و تیرۆریستى تێدا نه‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئادار، حه‌یده‌ر جابرى گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى پاڵپشتى سه‌درى بۆ داواكه‌ى كازمى راگه‌یاند، به‌ڵام به‌ بوونى دوو مه‌رجه‌وه‌.

جابرى گوتى، "سه‌در پاڵپشتى داواكه‌ى كازمى ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى گفتوگۆكه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێت و به‌عسى و تیرۆریسته‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بن".

به‌ر له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى خۆى بۆ داواكه‌ى مسته‌فا كازمى راگه‌یاند

رۆژى دووشه‌مى رابردوو هه‌شتى ئادار، دواى ته‌واوبوونى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسی، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بۆ ئاشته‌وایى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا داواى كرد گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى قووڵ و راسته‌قینه‌ له‌ نێو ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق بكرێت.

به‌ر له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى خۆى بۆ داواكه‌ى مسته‌فا كازمى راگه‌یاند و دواى ئه‌ویش مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ و چه‌ندان سه‌ركرده‌ى تر پاڵپشتى خۆیان بۆ داواكه‌ى كازمى راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین