لە هەولێر هۆتێلێک بە گرتە ڤیدیۆیەکى سەدام حوسێن بەخێرهاتنى میوانەکانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

هۆتێلێک لە هەولێر بە گرتەیەکى ڤیدیۆیى سەدام حوسێن، سەرۆکى ڕژێمى پێشووى عێراق لە یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان بەخێرهاتنى میوانەکانى دەکات، پارێزگارى هەولێر لەبەرامبەر ئەو کارەى هۆتێلەکە دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووزى/2022) پارێزگا هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە بریاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی بە ئەنجامدانی هەستاوە؛ هۆتێل رۆزالین داخرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێر، "هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخراو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل ئەنجام درا."

دەشڵێت، "بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا ورێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان، لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار بە ھاوکاری پولیسی قائیمقامیەت شوێنەکە داخرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین