ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دەروازەی سنووری بابلهەوا نەگەیشتنە رێككەوتن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (هەشتی تەمووزی/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە نەرویج و ئیرلەندا پێكەوە پڕۆژە بڕیارێكیان بردە ئەنجوومەنی ئاسایش و رووسیاش بەتەنیا پڕۆژە بڕیارێكی بردە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ بەردەوامی هاوكارییە مرۆییەكان لە دەروازەی بابلهەوای نێوان سووریا و توركیا، بەڵام دوای چوار كاتژمێر و نیو گفتوگۆكردن نەگەیشتنە رێككەوتن.
رووسیا لە پڕۆژە بڕیارەكەی خۆی سوور بوو لەسەر ئەوەی ماوەی درێژكردنەوەی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان تەنیا بۆ شەش مانگ بێت، بە پێچەوانەی رووسیا، ئیرلەندا و نەرویج داوایان كرد بوو بۆ ماوەی (12) مانگ درێژ بكرێتەوە، بەڵام لەكاتی گفتوگۆكردن ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نەگەیشتنە رێككەوتن.
لای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ گوترێس، ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كردووە، كردنەوەی ئەو دەروازەیە بۆ ماوەی (12) مانگ درێژ بكەنەوە.
لە (10)ى ئەو مانگە كۆتایی بە وادەی رێگەدان بە هەناردەكردنی پێداویستی مرۆیی بەو دەروازەیە دێت، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی بڕیاریان داوە درێژە بە گفتوگۆكانیان بدەن، بۆ ئەوەی بگەن بە رێگەچارەیەكی هاوبەش.
دەروازەی بابلهەوا لە سنووری توركیایە، تاكە دەروازەیە پێداویستییە مرۆییەكان لە رێگەییەوە دەگاتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment