سەرۆک بارزانى: جەژنى قوربان ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى قوربان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە موسڵمانانى جیهان و هەرێمى کوردستان دەکات و دەشڵێت، "پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم."

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى تەممووزى/2022) لە پەیامى جەژنى پیرۆزى قوربان ڕاگەیاند، "ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا."

 

ده‌قی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

 جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

 مسعود بارزانی

8ـی تەممووزی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین