پارێزگاى هەولێر: (14) بەنزینخانە بە هۆى فرۆشتنی بەنزینى خراپ سزادران کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر هەولێر ئاشکراى دەکات، "(14) بەنزینخانەى تر بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران."

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى تەممووزى/2022) پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەم هەفتەیەدا (14) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون."

پارێزگاى هەولێر لە بەشێکى تر ڕاگەیێندراوەکەى دەشڵێت، "ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون (136) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (2) بەنزینخانەى تر بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە."

ئەوەش هاتووە، "داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین