حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى سێ مانگى نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌وتى ته‌مووزى 2022 فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داهاتى فرۆشى نه‌وتى به خشته‌یه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى خشته‌كه هه‌رێمى كوردستان له سێ مانگى یه‌كه‌م "كانوونى دووه‌م، شوبات، ئادار"ى ئه‌مساڵ به بۆرى 34 ملیۆن و 923 هه‌زار و 168 به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه، به نرخى 86 دۆلار و 73 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، داهاته‌كه‌یشى سێ ملیار و 28 ملیۆن و 903 هه‌زار و 497 دۆلار بووه.
به ناوخۆیش بڕى 409 هه‌زار و 37 به‌رمیلى فرۆشتووه به 84 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك داهاته‌كه‌ى ئه‌م فرۆشتنه‌یش 34 ملیۆن و 453 هه‌زار و 394 دۆلار بووه. كۆى به‌هاى نه‌وتى فرۆشراویش سێ ملیار و 63 ملیۆن و 356 هه‌زار و 891 دۆلار بووه.
له خشته‌كه‌دا تێبینى ئه‌وه نووسراوه دواى ده‌ركردنى سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانى نه‌وت بڕى ملیارێك و 343 ملیۆن و 841 هه‌زار و 232 دۆلار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان كراوه.
ماوه‌ى ساڵانێكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وت به ده‌ره‌وه ده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى حكومه‌تى فیدڕاڵى دروست كردووه، بۆیه ناكۆكییه‌كى زۆر له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment