ئه‌ردۆغان: بۆ ڕێڕەوى دانوێڵە گفتوگۆکانمان چڕتردەکەینەوە
نوچەنێت:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا لە دواى کۆبوونەوەی لەگەڵ ماريۆ رۆبیرتۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، سەبارەت بە هێنانی گەنمی ئۆكراینا و ڕێڕەوى دانوێڵە رایگەیاند، "له ده ڕۆژى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه ئه‌نجامێك گفتوگۆكانمان چڕترده‌كه‌ينه‌وه."
رۆژی سێشەممە پێنجی ته‌مموز ئەمساڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پێشوازى كرد له ماريۆ رۆبیرتۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا و شانده‌كه‌ى له ئه‌نقه‌ره دواى كۆبوونه‌وه‌ى له كۆشكی سه‌رۆكايه‌تى و دانيشتنى لووتكه‌ى نێوان حكومەتی هەردوو وڵات و واژۆكردنى چه‌ند رێكه‌وتنێك، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيان ئه‌نجامدا.
لەسه‌ره‌تای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئه‌ردۆغان هاوخه‌ميى خۆى بۆ رووداوى داڕمانى بارسته سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی به‌رزاييه‌كانى ئه‌ليا له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ئيتاڵيا دەبڕی، كە بووه هۆی گيانله‌ده‌سدانى چه‌ند كه‌سێك، هەروەها سوپاسى حكومه‌تى ئيتاڵياى كرد بۆ ئه‌و هاوكاريانه‌ى له كاتى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌رێك مانگى رابردوو لە ناوچەی توسكان كه تێیدا چوار هاووڵاتى توركيا گيانيان له‌ده‌ست دا.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، "ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا، کە هاوبه‌شێکى ستراتيژى گرنگ و هاوپه‌يمانمانە لە ناتۆ، گفتوگۆمان لەسەر گرنگیدانى زیاتر به پرەدان بە پەیوەندییەکانمان کرد، هەروەها سەبارەت بە ده‌رياى ناوه‌راست و چەند بابه‌تێکى ناوچه‌يى و جيهانى بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد و په‌يوه‌نديه‌كانمان له زۆر ڕووه‌وه به‌هێزترو دامه‌زراوتر بكه‌ين."
له كۆبوونەوەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیا و سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا، نۆ رێکكه‌وتنیان واژۆکرد لە بواری بازرگانى و ئابوورى. ئیتاڵیا و تورکیا قه‌باره‌ى بازرگانيان بەراورد بە ساڵى ڕابردوو به رێژه‌ى (34%) زيادى كردووه و ئەمساڵ (23) مليار دۆلار بوو، پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ ئاستى بازرگانى هەردوولا (25) مليار دۆلار تێپەڕینێت.
سەبارەت بە رێكخستنى سێيه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى توركيا و ئيتاڵيا، ئەردۆغان و ماريۆ رۆبیرتۆ لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانییەکدا ڕایانگەیاند، "هەردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له هاندانى كۆمپانياكان بۆ زيادكردنى هاوكارييه‌كانيان وه به‌رهه‌مێنانى هاوبه‌ش."
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو په‌يوه‌ندييەى لە بوارەکانى سه‌ربازى و به‌رگرى و هاوكاريى پيشه‌سازى به‌رگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كه له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دایانمه‌زراندووە، گرنگيیه‌كى تايبه‌تى هه‌يه." هه‌روه‌ها گوتیشى، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران به‌مه‌به‌ستى دروستكردنی په‌يوه‌نديییەى باشترى له بوارى په‌روه‌رده و رۆشەنبیرى هه‌ردوولامان، هەوڵدەدەين زانكۆى تورك – ئيتاڵيا دابمەزرێنين."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، "بيروڕامان سەبارەت بە هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه له ده‌رياى ره‌ش ئاڵۆگۆڕكرد." هەروەها ڕاشیگەیاند، "بەشێكى تر‌ى گفتوگۆکەمان تايبەت بوو بە بوارى وزه‌دا و ئاسايش و دانانى بۆرى ژێرده‌ريايى له كێلگه‌ى غازى ساكاريا له ده‌رياى ڕه‌ش كراوە."
لە بارەى گواستنه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانيا له رێگه‌ى توركيا ئه‌ردۆغان، گوتی، "ئێمه به‌رده‌وامين له دانوستاندنه‌كانمان لەسەر ئەم بابەتە، ئه‌م دانه‌وێلەیە گه‌نم بێ يان جۆ يان زه‌يتى گوله‌به‌رۆژه، گواستنه‌وه‌يان بۆ جيهان جێگه‌ى پرسياره ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسيارانه نيیه، ئايا زیلینسکى و ڤلاديمێر پۆتین، چ هه‌نگاوێك ده‌نێن، كێشه‌يه‌كى جددى هه‌يه و ده‌مانه‌وێت له‌م ڕووه نێوه‌ندگيرى بکەین، لەنێوان سەرۆکى هەردوو وڵات بكەين، بۆ ئەوەى له‌گه‌ڵ يه‌كترى له ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کۆببنەوە، ئێمه له‌ماوه‌ى یەک هه‌فته تاوەکو ده رۆژى داهاتوو لە گفتوگۆکانمان دەگەینە ئەنجامێک."
سەرۆک کۆمارى تورکیا سەبارەت بە پرسى سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى(SAMP T) دەڵێت، "ئه‌م سيسته‌مه گرينگيه‌كى زۆرى هه‌يه له‌نێوان ئيتاليا و فه‌ره‌نسا و توركيا. له لووتكه‌ى ناتۆ له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌م كرد، گوتى له‌گه‌ڵ ماريۆ رۆبیرتۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ده‌كه‌م، ئه‌مرۆش جارێكيتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆمان كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش وه‌زيرانیى به‌رگریى تورکیا و ئیتاڵیا ئه‌مرۆ گفتوگۆیان كردووه و ده‌مانه‌وێت به زووترين كات ببينه خاوه‌نى ئه‌م سيسته‌مه، چونكه گرينگيه‌كى زۆرى هه‌يه بۆ سيسته‌مى به‌رگريمان ئێمه، هيچ بەربەستێک نیيه لەبەردەم ئەم بابەتە، پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ماكرۆن رێكکه‌وتووین، بۆیە ده‌مانه‌وێت به زوترين كات واژۆی له‌سه‌ر بكه‌ين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment