پێشبینى ده‌كرێت نرخى زێڕ زیاتر دابه‌زێت کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

گوته‌بێژى سه‌ندیكاى زێڕنگرانى كوردستان، شاره‌زاییه‌كى ئابوورى باس له‌ دابه‌زینى نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، "خه‌ڵك زیاتر رووى له‌ كڕین كردووه‌" شاره‌زاكه‌ پێشبینى ده‌كات نرخى میسقاڵێك زێر 10 دۆلارى تر دابه‌زێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌شى ته‌مووزى 2022 نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان دابه‌زی، نرخى مسقاڵێك زێڕى عه‌یار 21 بوو به‌ 375 هه‌زار دینار. هه‌ندرێن وه‌رتى گوته‌بێژى سه‌ندیكاى زێڕنگرانى كوردستان  له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى زێڕ جموجۆڵێكى زۆر له‌ بازاڕى زێڕنگران دروست بووه‌ و خه‌ڵك زۆر زێر ده‌كڕێت، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ى رابردوودا". 

هه‌ندرێن وه‌رتى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت، دووپاتى كرده‌وه‌ دابه‌زینى نرخى زێڕ ئێستا په‌یوه‌ندى به‌ بازاڕى فۆرێكسى جیهانییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى په‌یوه‌ندى به‌ سیاسه‌تى دارایى ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن جێرمى پاول سه‌رۆكى بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكاوه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك پێشنیار كراوه‌. 

هه‌ندرێن وه‌رتى باس له‌وه‌ ده‌كات كاتێك نرخى دۆلار له‌ بازاڕى فۆرێكس به‌رانبه‌ر به‌ دراوه‌كانى تر دابه‌زى، ئه‌وا بۆ ئه‌مریكا خراپه‌، بۆیه‌ ئه‌وان بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ نرخى زێڕ دابه‌زێنن. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى گوته‌بێژى سه‌ندیكاى زێڕنگران تا چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نرخى مسقاڵێك زێڕ به‌ 395 دینار بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ دابه‌زى ئێستا 375 دیناره‌ و پێشبینى ده‌كرێت چه‌ند هه‌زارێكى تر دابه‌زێت.

به‌ڵام هه‌ندرێن وه‌رتى له‌ هه‌مان كاتدا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینیه‌كى دوورمه‌ودا بۆ زێڕ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و پێشبینى ده‌كات سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو نرخى مستقاڵێك زێڕ بۆ 420 دینار به‌رز بێته‌وه‌. دانا عه‌بدوڵره‌حمان وه‌رتى وه‌ك شاره‌زاییه‌كى ئابوورى قسه‌ى بۆ نوچه‌نێت كرد و پێشبینى كرد، نرخى زێڕ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا نزیكه‌ى 10 دۆلارى تریش بۆ هه‌ر مستقاڵێك دابه‌زێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین