په‌كه‌كه‌ جگه‌ له عەبدوڵڵا‌ ئۆجه‌لان هيچ كه‌سێكى ترى لاگرينگ نيیه‌ تورکیە

وەرگێڕانى نوچەنێت

سەلاحەدین ده‌ميرتاش

ئه‌و كێشانه‌ى ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌ بەردەم پڕۆسەی ئاشتى لە تورکیا، زۆر به‌ئاشكرا شه‌رخوازه‌كان بانگه‌شه‌ بۆ شه‌ر دەکەن، لەم کاتانەدا قسەکردن لەسەر پڕۆسه‌ى ئاشتى بایەخێکى ئەوتۆى نییە، چونکە ئه‌مه‌ ژيان نیيه‌ بەڵكو‌ پشتگيریكردنە‌ له‌ مردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش مافى هه‌موو كه‌سێكه‌ رەخنە بگرێت و  و باس لە ريكار و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌ بكات و رێگاكانى بخاته‌ڕوو. 

زۆر هه‌ڵه‌يه‌ وابيربكرێته‌وه یاخود‌ وا پيشان بدرێت، ئايا ئۆجه‌لان پشتگيرى ئه‌كپارتى ده‌كات يان نا؟ ئه‌مه‌ نادادپه‌روه‌رييه‌، چونكە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتى عەبدوڵڵا ئۆجه‌ڵان ته‌نانه‌ت بچووكترين ده‌رفه‌تيش لەدەست نادات بۆ هه‌لسه‌نگاندنى ئەو پڕۆسەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێدى ئاشتى ناكاته‌ قوربانى هه‌ڵبژاردنێك، چونكە ئه‌زموونی زۆر لەوە زیاترە. 

تاوه‌كو ئێستا ئۆجه‌لان يه‌ك رێنمايى نه‌داوەتە هه‌ده‌په‌، رێنمایش نادات، چونكە ستايلێكى له‌م شێوه‌يه‌ى نيیه‌، ئەو پێشنيار و داوایانەى عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیبوو، وه‌كو هه‌موو پارته‌ سياسيه‌كان لەلایەن هه‌ده‌په‌ش به‌جددى وه‌رگيراون، هه‌روه‌ها له‌ ئۆرگانه‌ رێگه‌ پێدراوه‌كانى هه‌موو پارتێكى سياسيدا له‌ به‌رنامه‌ى كاردان. 

له‌ سنوره‌كانی توركيا و ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخى ململانێیەکاندا ئۆجه‌لان كاريگه‌رترين ئاشتيخوازه. بەبێ ‌يارمه‌تى و‌ به‌شداريكردنى ئه‌و ناتوانرێت هيچ هه‌نگاوێك بنرێت، بۆ ئەوەى ئه‌م بۆشایە پڕبكرێته‌وه‌، په‌كه‌كه‌ش جگه‌ له‌ ئۆجه‌لان هيچ كه‌سێكى تر له‌به‌رچاو ناگرێت و به‌گرينگى نازانێت. 

بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسیەکى نوێى ئاشتى لە تورکیا، ده‌ستبردن كۆتا چاره‌سه‌ر  پەیڕەوكردنی ديموكراسيیە له‌ په‌رله‌مانى توركيا‌.

‌ ئێستا كه‌ ئا‌كپارتى نە نيه‌تى چاره‌سه‌ركردنى کێشەکانى هەیە و نه‌ تواناشی هه‌يه‌ ئه‌م دۆخه‌ کە نقوم بووه‌ له‌ نادادپه‌روه‌رى و سته‌م و گه‌نده‌ڵییە رزگار بكات، ئيراده‌يه‌كى لاواز هه‌يه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دايه،‌ ئه‌كپارتى خه‌ريكه‌ كۆتایی دێت، چونكە هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌كپارتى دەینێت له‌سه‌ر بنە‌‌ماى بچووكى و لاوازییە، كه‌ ئەوەش جگە لە واتاى لێكدانەوە بۆ  هه‌ڵبژاردنی داهاتوو‌ هيچ واتايەكى ديكه‌ى هەڵناگرێت.

بۆ پرسی هەڵبژاردنەكان هه‌ده‌په‌ و كورد خاوەنی ئه‌زموون و هۆشياریى سياسى و ڕيکخراوەیی به‌هێزن، بۆچى و چى رووده‌دات زۆر باش ده‌زانن، تاوه‌كو رۆژى خۆى دێت، دەزانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بکەن، چونكە ده‌زانن هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌كپارتى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رڵێشێواندنە به‌ پێچه‌وانه‌ى ويستى خەڵكە. 

ئۆپۆزسيۆن له‌بڕى ئه‌وه‌ى بچنه‌ ناو ده‌مه‌قاڵى و گفتوگۆى نەزانانە، لەسەر ئەوەى كه‌ ئايا ئه‌كپارتى پرۆسه‌ى نوێی ئاشتى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ يان ئه‌مه‌ يارييه‌ تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى ئۆپۆزسيۆن له‌ كێشه‌ى كورد ستراتيژى چاره‌سه‌رى خۆى ئاشكرا نه‌كات، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ قۆستنه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد و پرۆسه‌ى ئاشتى. 

ئایا ئەگەر له‌گه‌ڵ ئا‌كپارتى پێكه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى پرۆسه‌ى نوێی ئاشتى له‌پاش هه‌لبژاردنه‌كان بێنه‌ سه‌رده‌سه‌ڵات چ جۆره‌ چاره‌سه‌رێك پێشنيار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕيارە كێشه‌ى كورد و يه‌كڕيزى توركيا به‌ شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ربكرێت، ئەوا پێويسته‌ هه‌موو ئۆپۆزيسيۆنه‌كان و هه‌ده‌په‌ش له‌سه‌ر ستراتيژى چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون، چونكە ئەوە بۆ داهاتووى توركيا زۆر پێويستە، له‌ ڕوانگه‌ى منه‌وه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ره‌ى کێشەکان دەکات.

ماڵپەڕى ئێندیێندنتى تورکى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین