سەرۆک بارزانى: ئێمە خاوەنى دۆزێکى ڕەواین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (دووى تەممووز/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە.
بارەگاى لە بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران."
سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە، "سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات."
هەروەها سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە "گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە."
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە کە پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتیانە."
دەشڵێت، "ھەر لەو دانیشتنەدا سەرۆک بارزانی لە پێناو باشتربوونی ئەرک و کاری نوێنەرانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتیان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment