قاوەخواردنەوەیەك كۆتایی بە ناكۆكییەكانی سوید و فینلەندا لەگەڵ توركیا هێنا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (یەكی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوویكردەوە وەزیری دەرەوەی فینلەندا رایگەیاند، "ماوەیەكی زۆربوو لەگەڵ توركیا لە دانوستاندندابووین، دەستكاری زۆری ڕەشنووسی رێككەوتنمان كرد، بە چەندین شێوە نوێنەرانمان لە ئەنقەرە گۆڕییان، لە كۆبوونەوەكانی برۆكسل چەندین جار دەستكاری كران، بەڵام نەگەیشتینە رێككەوتن، بەڕاشكاوانە من پێشبینی ئەوەم نەدەكرد لە لووتكەی ناتۆ بگەینە ئەو رێككەوتنە، چونكە تا ئێستاش چەندین پرسیار بەبێ وەڵام ماوەتەوە، بەڵام پشوێك بۆ قاوە خواردنەوە بووە خاڵی گۆڕانكاری."
لە بەشێكی تری روونی دەكاتەوە، "نوێنەرانی هەر سێ وڵات ماوەی دوو كاتژمێر دانیشتن هەمان داڕشتنەوەیان دووبارە دەكردەوە، بەڵام لەكاتی قاوە خواردنەوە بیرۆكەیەكی داهێنەرەمان دۆزییەوە توانیمان دەستكی لەو دەقە بكەین و بگەین بە چارەسەرێكی هاوبەش."
سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنەش هاڤیسۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەوە راگەیێندراوێكی سیاسسیە، زیاتر لەوەی رێككەوتنێكی یاسایی بێت، ئێمە پێویستمان بە گۆڕینی یاساكانمان نییە، لە داهاتووش هەموو هەنگاوەكانمان بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكانمان دەبێت، بەڵام خاڵی سەرەكی ئەو لێتێگەیشتنە بەهێزكردنی هاوئاهەنگییە، ئێمە ئامادەین ئەو زانیارییانەی لەلایەن توركیاوە بۆمان دێت هاوئاهەنگی بكەین لە پرسەكانی پەیوەست بە تیرۆر، بەڵام هەموو بڕیارەكان بەگوێرەی یاسای وڵاتەكەمان دەدرێت ."
سەبارەت بە پرسی رادەستكردنی ئەندامانی پەكەكە وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئاماژەی بەوە كرد، "هیچ دۆسیەكی كراوەمان بۆ ئەو پرسە لانییە، هەر داوایەكمان لەلایەن توركیاوە لێ بكرێت ئێمە بەگوێرەی یاسای وڵاتەكەمان چاوی پێدەخشێنینەوە."
لە هەفتەی رابردوو توركیا لەگەڵ سوید و فینلەندا گەیشتنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی توركیا ئەو دوو وڵاتە دەبێت ئەو كەسانەی لەلایەن توركیا داواكراون رادەستیان بكرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment