ڕۆژى (9)ـى تەممووز یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانى پیرۆزە
نوچەنێت:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمى کوردستان، ئاشکراى دەکات، ڕۆژى شەممە کە دەکاتە (9-7-2022) یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانى پیرۆزە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بە کوردستان 24، واده‌ی وه‌ستانی حاجیان لە کێوى عه‌ره‌فه راگه‌یه‌ندراوە و به گوێره‌ی رۆژمێری كۆچی مانگی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان له کێوى عه‌ره‌فه، رۆژی نۆی ته‌ممووز یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، ئەمساڵ ڕۆژى هەشتى تەمموز حاجیانى ماڵى خوا لە کێوى عەرەفە دەوەستن، بەپێى ئەو ڕۆژە بێت، کەواتە ڕۆژى نۆى تەممووز یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانى پیرۆزە.
جەژنى قوربانى پیرۆز، یەکێکە لە جەژنە پیرۆزکان بەلاى موسڵمانانەوە، کە تێیدا ئەو موسڵمانانەى تواناى داراییان باشە، ئاژەڵێک سەردەبڕن و دابەشى دەکەن بەسەر ماڵە هەژارەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment