وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەبارەى کوژرانى دوو مامۆستاکەى زانکۆ پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە ینەماڵەى د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان دەکات و سوپاسى دەزگا ئەمنییەکان دەکات، کە توانیان بە ماوەیەکى کەم تاوانبارەکە دەستبەسەر بکەن و ڕادەستی یاساى بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لە بارەى کوژرانى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەلاحەدین بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد."

 

دەقى پەیامى وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە ئەوڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.

وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر "گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن".

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین