جەعفەر ئیمینکى: پارتى بایکۆتى پرۆسەى سیاسى عێراق ناکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (27/حوزەیران/2022) جەعفەر ئیمینکى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە کوردسان24ى ڕاگەیاند، پارتى نە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات نە خۆشى پەراوێز دەخات، بەڵام بە بێ مەرجیش ناچینە ناو هەموو پرۆسەیەک.
جەعفەر ئیمینکى ئاماژەوە بەوەدەکات، لەو دۆخە خراپەى ئێستا عێراق تێیدا دەژى، زەرەرمەندى یەکەم هەرێمى کوردستانە، وەک دەبینین بەردەوام مووشەک و درۆنمان بۆ دێت، شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان وەک پێویست نادرێت.
ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى پارتى دەشڵێت، مەرجى سەرەکى پارتی بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق بریتییە لە رێزگرتن لە دەستوور و پاراستنی سازان، ھاوبەشی و ھاوسەنگ.
نزیکەى (11) مانگە عێراق هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە ڕێکبکەون لەسەر پێکهێنانى حکومەتێکى نوێ، ئەمەیش کاریگەرى خراپى دروست کردووە لەسەر بارودۆخى سیاسى و ئابووریى خەڵکى هەرێمى کوردستان و عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment