ئالان حەمەسەعید: ئەمڕۆ زیاتر لە (107) هەزار قوتابى بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

د. ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ئەمڕۆ زیاتر لە (107) هەزار قوتابى قۆناغى (12)ـى ئامادەیی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن."

ئەمڕۆ دووشەممە (27/حوزەیران/2022)، د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان لەبارەى تاقیکردنەوەى قوتابیانى قۆناغى (12)ـى ئامادەیى ئەنجامدا.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا ڕاگەیاند، "(107) هه‌زار و (130) قوتابی مافی به‌شداریكردنی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی (12) یان هه‌یه‌، بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانیان به‌سه‌ر (2) هه‌زارو (175) هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ دابه‌ش بوون."

سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى تاقیکردنەوەکانى پۆلى (12)ـى ئامادەیى وەزیرى پەروەردە ئاماژەى بەوەکرد، "هه‌ماهه‌نگی تەواو له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هەیە، وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌ و پەروەردە هه‌یه‌."

هاوکات گوتیشى، "ژماره‌ی میحاوله‌ی كاره‌بای سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان دراونه‌ته‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ئەوەى كاره‌باى هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ دابین ‌بكرێت."

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، "له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران،‌ (35) هه‌زار و (632) قوتابی له‌ هه‌رسێ به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن."

دوێنێ یەکشەممە (26)ـى حوزەیران، حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەکاتى تاقیکردنەوەى پۆلى (12)ـى ئامادەیی هێڵى ئینتەرنێت لە کوردستان لە کاتژمێر (6:30) تاوەکو (10:40) ڕادەگیرێت، لە پێناو ڕێگریکردن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین