هێزى پێشمەرگە و دژەتیرۆرى کوردستان بۆ کێڵگەى گازى کۆرمۆر جووڵەیان پێکرا کوردستانی

نوچەنێت:

دواى هێرشەکەى ئەمڕۆ سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ، هێزێکى زۆرى پێشمەرگە و دژەتیرۆر بۆ پاراستنى ئەو کێڵگەیە ڕەوانەى قادر کەرەم کران.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، هێزێکى گەورەى وەزارەتى پێشمەرگە، کە چەکى قورسیان پێیە، ئەمشەو ڕەوانەى قادر کەرەم کران، ئەم هێز جوڵاندنەش لە دواى هێرشە مووشەکییەکەى ئەمڕۆ دێت بۆ سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، جگە لە هێزى پێشمەرگە، هێزێکى دژەتیرۆر کوردستانیش لە پێناو پاراستنى ئەو کێڵگەیە  ئەمشەو جووڵەى پێکراوە.

جووڵە پێکردنى هێزى پێشمەرگە بۆ کێڵگەى گازى کۆرمۆر، لە دواى ئەوەدێت، لە ڕۆژانى (22) و (24) و (25)ـى حوزەیرانى (2022) بە مووشەک هێرشکرایەرسەر ئەو کێڵگەیە کە دەکەوێتە ناحیەى قادر کەرەم لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین