رێگرى لە چوونى ئایدن مەعروف بۆ کەرکووک دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەى وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ لە کاتى چوونى ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانى هەرێمى کوردستان  بۆ کەرکووک، لە بازگەى ئەو شارە رێگرى لێکراوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) نوسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ئەمڕۆ شەممە ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بەمەبەستی بەشداری کردنی لە مەڕاسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەھیدکردنی سەرکردەی تورکمانی (علی ھاشم موختارئۆغلو ) لە دوزخورماتوو، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقییەوە لە بازگەی کەرکوک رێگری لە چوونەژوورەوەی بۆ شارەکە کرا."

نوسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا  ئاماژە بەوەدەکات، "ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە سەردانی کردنی ناوبراو تەنھا بە مەبەستی ھاوخەمی و دڵنەوایی خانەوادە و خەڵکی شارەکە بووە. "

دەشڵێت، "ئەم ھەڵوێستە نەشیاو و نادیموکراسیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و ھیوادارین لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی ئەو رووداوەوە بەدەنگ بێت و ھەرچی زووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە بکەرانی رووداوەکە بگیرێتەبەر. "

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین