رووسيا بنكەيەكى سەربازيى ئەمەريكا بۆردوومان دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەرپرسێكى سەربازیى ئەمەريكى رايگەياند، "هەفتەى رابردوو لە چەند ناوچەيەكى تەنەف كە شوێنى مەشقى سەربازانى ئەمەريكا و چەكدارانى ئەو ناوچەيە، لەلايەن فڕۆكەكانى رووسيا بۆردوومان كرا."
بەگوێرەى قسەکانى ئەو بەرپرسە سەربازييە، پێشتر رووسيا بە سەربازانى ئەمەريكاى لەو ناوچەيە ڕاگەياندووە، كە هێرشيان دەكرێتەسەر، ئەوەش لە وەڵامى ئەو هێرشانەيە كە كراوەتە سەر سوپاى سووريا.
هێرشەكە لە لايەن دوو فڕۆكەى جۆرى (سۆ 35) و فڕۆكەيەكى جۆرى (سۆ 24) بووە، بنكەيەكى سەربازيان لە تەنەف بۆردوومان كردووە.
بەرپرسانى ئەمەريكا نيگەرانى خۆيان بەرانبەر ئەو هێرشە دەربڕيوە، ئاماژە بەوە دەكەن، "ئەو هێرشە بە شێوەيەكى ڕاستەوخۆ بۆ ئەمەريكا نەبووە، بەڵام بەرەنگارى هێزەكانى ئەمەريكا بوونەوە." چونكە بەرپرسانى ئەمەريكا ڕەتیدەكەنەوە "هيچ هێزێكى ئەمەريكى لە نزيك شوێنى بۆردوومانەكە هەبووبێت، هەروەها هيچ زيانێكى گيانى بەر هێزەكانمان نەكەوتووە، بەڵام دەبێتە ئاڵۆزبوونى پەيوەندييەكانمان لەگەڵ رووسيا."
بەرپرسانى سەربازیى ئەمەريكا باس لەوەش دەكەن، "فڕۆكەى جۆرى (سۆ 34) لە ناوچەى هێزەكانى ئەمەريكا بڵاوكردۆتەوە، ئەوەش دواى گواستنەوەى فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكايە بۆ ئەو ناوچەيە."
سەرچاوە سەربازييەكانى ئەمەريكا ئەوەشيان راگەياندووە، "لە دوو هەفتەى رابردوو چەند رووداوێكى تر روويداوە." بەڵام وردەكارييەكانيان ئاشكرا نەكردووە.
ژەنەڕاڵ ئيريك كۆريلا، فەرماندەى ناوەندى هێزەكانى ئەمريكا رايگەياند، "هەوڵدەدەين خۆمان لە هەر هەڵەكردنێك لە لێكدانەوەكان ياخود هەنگاوەكان بپارێزين، كە دەبێتە هۆى زيادبوونى ناكۆكى ناپێويست لەگەڵ رووسيا، ئەو ئامانجەش ئێمە لەو ناوچەيە دەهێڵێتەوە، بەڵام مامەڵەكانى ئەم دوايەى رووسيا جارسکەرن."
لەدواى هێرشەكانى رێكخراوى تيرۆریستانى داعش بۆ سەر كۆبانێ، ئەمەريكا بۆ يارمەتى هێزە كوردييەكانى رۆژئاوا بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو رێكخراوە، ژمارەيەك سەربازى رەوانەى سووريا كرد، كە تا ئێستا نزيكەى (900) سەربازى لەم وڵاتە هەيە، كە (200) سەربازى لە بنكەى تەنەفە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment