سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی ئیسپانیا دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (28/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیسپانیا لە کۆبوونەوەیەکدا، "دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و ئیسپانیایان لە چەند بوارێکدا تاوتوێ کرد، و تیشکیان خستە سەر ئەو بابەتە سەرەکیانەی لە پەیوەندییە بەهێزە دووقۆڵییەکاندا سەرچاوەیان گرتووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامیدانە بەو پەیوەندییانەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە".
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، "هەڵوێستی پشتیوانی ئیسپانیا هانی حکومەتی عێراق دەدات بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی گشتگیر، بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەشێکی سەرەکییە لە هەڵوێستی حکومەت بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
سوودانی، "سوپاسی هەڵوێستی ئیسپانیای كرد سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، بانگەوازەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان غەززە و لوبنان".
لە بەرامبەردا، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ سەردانی ئیسپانیا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بوو، ئاماژەی کرد بە گرنگی و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکەدا".
هەروەها جەختی کردەوە، "لەسەر پابەندبوونی ئیسپانیا بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ عێراق، بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیسپانیای لە پرۆژە جیاوازەکانی عێراقدا بە گرنگ ناوبرد"،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment