سەرۆک بارزانى: پێوستە کورد لە سووریا وڵاتى خۆیان جێنەهێڵن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایدەگەیێنێت، "پێوستە گەلى کورد لە سووریا وڵاتى خۆیان جێنەهێڵن."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەێکدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە."

بە گوێرەى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى، "لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین