یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە سلێمانى دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنێت، ئەمڕۆ "یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/حوزەیران/2022) وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی نرخى بەنزین، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین."

لە بەرامبەردا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنە وزە و سامانە سرووشتییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانى بە رووداوى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەو بەنزینە نەگەیشتووەتە سلێمانی و ئاگاداری هاتنی نین، تەنیا ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کردووە بڕی ئەو بەنزینەی پێویستیانە بە نووسراوێک ئاراستەیان بکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى هەفتەى خۆیدا، وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى ڕاسپارد، چارەسەرى گونجاو بۆ گرانى نرخى سووتەمەنى لە هەرێمى کوردستان بدۆزێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین