لە هەولێر درۆنێک تێکشکا کوردستانی

نوچەنێت:

درۆنێک لە گوندێکى نزیک پارێزگاى هەولێر، خۆى دەکێشێت بە تاوەرێکى هیڵى ئینتەرنێت و تێکدەشکێت، دەزگایەکى ئەمنى باڵا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیران/2022) دژەتیرۆرى کوردستان لە هەژمارەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، لە هەولێر درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە، کە ڕووداوەکە جێگەى نیگەرانى نییە.

دژە تیرۆرى کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەشڵێت، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت."

هەروەک باسى لەوەشکردووە، "ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین