شێخ نەهرۆ کەسنەزانى سەردانى سەرۆک بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى تەریقەتى کەسنەزانى لە هەرێمى کوردستان و جیهان سەردانى سەرۆک بارزانى دەکات، بارەگاى بارزانى دەڵێت، لە دیدارەکەدا بارودۆخى گشتى کوردستانیان تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) سەرۆك مەسعود بارزانى لەسەلاحەدین  پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد.

بارەگا بارزانى سەبارەت بە ناوەڕۆکى دیدارەکەدا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک بارزانى و شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانى، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان"یان تاوتوێکرد.

هەروەها بارەگاى لە بارزانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكە" تەوەرێکى جیکەى دیدارەکەیان بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین