ئایا سه‌در وه‌ك جاره‌كانى تر پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه؟
نوچه‌نێت
هه‌نگاوه‌كه‌ى سه‌در چ كاریگه‌ریى بۆ سه‌ر ئاینده‌ى په‌رله‌مان دەبێت؟
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم دوغه‌مى هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى گوتى،"ئه‌ندامێتى هه‌ر ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به ده‌ستله‌كاركێشاوه كۆتایى دێت". به‌ڵام هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانى سیاسى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م بابه‌ته پێویستى به ده‌نگدانى په‌رله‌مانى هه‌یه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان
پێویستى به ده‌نگى په‌رله‌مان هه‌یه
ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له لێدوانێكى بۆ فرانس پرێس ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ساڵى 2007 ماده‌ى ژماره 19 بێت، ئه‌و جۆره ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه پێویستى به ده‌نگدانى په‌رله‌مان هه‌یه".
به‌ڵام كاریگه‌رى سیاسى ئه‌م هه‌نگاوه بابه‌تێكى سه‌ره‌كییە. به‌بڕواى شه‌مه‌رى، سه‌در فراكسیۆنێكى هه‌یه كه پارسه‌نگێكى گرنگى په‌رله‌مان بووه، بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م فراكسیۆنه بڕواى ئه‌وه له لایه‌ن زۆربه‌ى سیاسییه‌كان دروست ده‌كات كه ئه‌و په‌رله‌مانه به‌رده‌وام نابێت.
دواى تێپه‌ڕبوونى هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان و پێشكه‌شكردنى بێشومارى ده‌ستپێشخه‌رى سیاسى، پرۆسه‌ى سیاسى بۆ پێشه‌وه نه‌چوو. ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر رێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه‌كانى شیعه وه‌ستاوه كه له ساڵى 2003 وه به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى زاڵن.
له لایه‌ك سه‌در داواى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له "رزگاركردنى نیشتمان" كه بریتین له سوننه و كورد. كه‌چى نه‌یاره‌كانى له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه لایه‌نگرى ئێرانن، داواى حكومه‌تى ته‌وافوقى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه وه‌ك پێشتر ته‌واوى لایه‌نه شیعه‌كان له خۆبگرێت.
شه‌مه‌رى ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ئه‌وانى به‌ره‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بردووه، "هه‌ستى سه‌دره له‌وه‌ى هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێكشكاندنى له رووى سیاسیه‌وه،" جگه له‌مه‌یش "دركى به‌وه كردووه كه ئێران رێگه‌ى نادات، رێساى یارییه سیاسییه‌كه بگۆڕێت".
حكومه‌تێك بێ سه‌در؟!
ئیحسان شه‌مه‌رى پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان به ته‌واوى تێپه‌ڕن، ئه‌وا پێكهێنانى حكومه‌ت كارێكى زه‌حمه‌ت ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان سه‌رى گرت، به‌گوێره‌ى یاسا شوێنگره‌وه‌یان دانرا، ئه‌وا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌رفه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م جۆره حكومه‌ته رووناكى نابینى، یان زوو ده‌كه‌وێت.
له وڵاتێكدا كه زۆربه‌ى ته‌نگژه سیاسیه‌كانى له‌پشت په‌رده‌وه یه‌كلایى ده‌كرێنه‌وه، نه‌وه‌ك له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان، ئه‌وا پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌وێته سه‌ر خاڵى "نه‌گه‌ڕانه‌وه"، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌چێت، كه ئه‌مه‌یش به ده‌نگدانى خودى په‌رله‌مان ده‌بێت.
له‌دواى كه‌وتنى رژێمى سه‌دام حوسێن له ساڵى 2003 موقته‌دا سه‌در بووه‌ته لایه‌نێكى سه‌ره‌كى سیاسى له عێراق، به تووندى دژى داگیركارى ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كى ئاڵۆزى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، كه ئه‌و دراوسێیه گه‌وره‌یه و نزیكه له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى. زۆرێك له عێراقییه‌كان سه‌ركۆنه‌ى زیادبوونى هه‌ژموونى ئێران له عێراق ده‌كه‌ن.
جارێكى ئه‌گه‌رى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى سه‌در هه‌یه
ئیحسان شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "ته‌نانه‌ت چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه سه‌ربه ئێرانه و هه‌ست به‌وه ده‌كات گوایه به‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌وتووه، به چاكى د‌رك به‌وه ده‌كات ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه كۆتایى پرۆسه‌ى سیاسییه".
ئه‌مه‌یش ماناى وایه حكومه‌تى ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى ناكۆكییه‌كان یه‌كلایى ده‌بێته‌وه، یانیش سه‌در رازى ده‌كرێت له بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز بێته‌وه. حه‌مزه حه‌داد شرۆڤه‌كارى سیاسى ده‌ڵێ، "كات یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له زانینى ئه‌وه‌ى ئاخۆ سه‌در له‌م هه‌نگاوه رژده، یانیش ته‌كنیكێكى نوێیه بۆ گله‌یى له لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر بكرێت و كات بقۆزێته‌وه".
بۆ نموونه سه‌در به‌ر له هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى راگه‌ياند، به‌ڵام جارێكى تر گه‌ڕایه‌وه ناو پڕۆسه سیاسییه‌كه.
چى له‌باره‌ى شه‌قامه‌وه؟
حكومه‌تى ئێستا كه مسته‌فا كازمى له 2020 وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دواى دانوستاندنێكى زۆر، خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى بێ وێنه، له دژى بارودۆخى بژێوى و ئابوورى، هاتووه‌ته كایه‌وه. به‌ڵام له ناوه‌خندا، ناڕه‌زاییه‌كان له دژى ته‌واوى سیسته‌مى سیاسى بوو.
حه‌مزه حه‌داد پێشبینى ده‌كات ئه‌م هاوینه سه‌رله‌نوێ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه. پێیوایه ئه‌مه شتێكى چاوه‌ڕوانكراوه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌رما، كه‌مى خزمه‌تگوزارى وه‌ك كاره‌با و ئاو له باشوورى عێراق. سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زاییه‌ك له پێشنه‌كه‌وتنى پرۆسه‌ى سیاسى.
ئیحسان شه‌مه‌رى پێیوایه به‌ر له‌وه‌ى خۆپیشاندان وه‌ك ساڵى 2019 سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، سه‌در خۆى له گله‌ییه‌كان به دوور گرت و ده‌ستى له پرۆسه‌ى سیاسى كشانده‌وه. شه‌مه‌رى پێشبینى ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى ده‌كات كه چالاكوانانى تشرین تێیدا به‌شدار ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندان بگه‌ڕێته‌وه شه‌قامه‌كانى عێراق، چونكه په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێ شایسته ده‌ستوورییه‌كانى خۆى ته‌واو بكات. "بۆیه سه‌در پێیوا بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه چاكترین شته تا لاپه‌ڕه‌كه‌ى سپى بكاته‌وه، له هه‌ڵه‌ى چینى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستا".
حه‌مزه حه‌داد پێیوایه، "سه‌در ده‌یه‌وێ گله‌یى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت له ئاست خۆى لابدات، به‌و هه‌نگاوه، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و نییه كه پرۆسه‌ى سیاسى په‌كده‌خات، به‌ڵكو ئه‌و به ته‌واویى له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌كه‌وێته‌وه".
حه‌مزه حه‌داد پێیوایه، ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌ك 2019 سه‌در له پاڵ هێزه مه‌ده‌نییه‌كان بچێته ریزى خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام به سه‌در و بێ سه‌در خۆپیشاندان ئه‌گه‌رى روودانى هه‌یه. ئیحسان شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "خۆپیشاندان ئه‌نجامى چه‌ند هۆكارێكى قووڵ ده‌بێت، كه بنه‌ماى سیسته‌مى سیاسى ده‌كاته ئامانج،كه ده‌بێت هه‌ر بگۆڕێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment