سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڕوانین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هیوادارم هیچ پشێوییەک نەیەتە ئاراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دواى دەستلەکارکێشانەوەى ڕەوتى سەدر لە پەرلەمانىى عێراق لە هەژمارەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڕوانین.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا داوا ده‌كات، هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا ئەوەشى نووسیووە، هیوادارین هیچ ئاڵۆزی نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌کان بکات. 

ئەم پەیامەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر، ڕیبەرى ڕەوستى سەدر، لە پەیامێکدا داواى لە کوتلەى سەدر کرد دەستلەکارکێشانەوى ئەندامیێتى پەرلەمانیان لە ئەنجوومەنى نوێنەران پێشکەش بە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین