ناتۆ: مەترسييەكانى توركيا رەوان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە يەنس ستۆلنبەرگ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ ساولى نينستۆ، سەرۆكى فينلەندا رايگەياند، "بەهۆى ئەوەى چەكى فينلەندا و سويد گەيشتۆتە دەست گرووپە چەكدارەكانى دژ بە توركيا، مەترسييەكانى ئەنقەرە بۆ بوون بە ئەندامى ئەو دووڵاتە لە هاوپەيمانى ناتۆ رەوايە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەميندارى گوتى، "مەترسييەكانى توركيا پەيوەستە بە تيرۆر و ڕەوانەكردنى چەك، پێويسيشە ئێمە ئەوەمان لەبيربێت و تێبگەين كە هيچ وڵاتێكى ئەندامى ناتۆبە ئەندازەى توركيا رووبەڕووى هێرشى تيرۆرستى نەبۆتەوە."
سەبارەت بە رۆڵى توركياش، ستۆلنبەرگ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا بەهۆى پێگەى ستراتيژى لەسەر دەرياى رەش ل نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هاوپەيمانێكى سەرەكييە."
ئەميندارى ناتۆ ئاماژەى بەو هاوكاريانەش كرد، "لەگەڵ دەستپێكردنى جەنگى رووسيا توركيا هاوكارى زۆرى پێشكەش بە ئۆكراينا كردووە."
سەبارەت بە بەرەوپێشچوونى دانوستاندنەكانيانيش لەگەڵ توركيا، هيچ ئاماژەيەكيان بە بەرەوپێشچوونى ئەو دانوستاندنانە نەكرد.
لە مانگى رابردوو سويد و فينلەندا داوايان كرد ببن بە ئەندام لە هاوپەيمانى ناتۆ، بەڵام لە يەكەم هەنگاويان بە پاساوى هاوكاریکردنى هێزە چەكدارە كوردييەكانى توركيا رووبەڕووى ڤيتۆى ئەنقەرە بوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment