ئەردۆغان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ دەردەبڕێت تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، سەبارەت بە وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ، هەرچی بكەوێتە ئەستۆمان پێوەی پابەندەبین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا، رایگەیاند، رۆژی هەینی ساولی نینیستۆ، سەرۆكی فینلەندا سەردانی توركیا دەكات.

سەربارەت وەرگرتنی هێلسنكی سەرۆكی توركیا گوتی، كار لەسەر كاراكردنی ئەو رێككەوتنە دەكەین كە لە پەراوێزی لووتكەی وڵاتانی ناتۆ لە مەدرید واژۆمان كردووە.

سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆكی فینلەنداش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەرشتێك بكەوێتە ئەستۆمان پێوەی پابەند دەبین.

پێشتریش سەرۆك وەزیرانی سوید رایگەیاند، بەناچاری لەگەڵ فینلەندا لە چوونمان بۆ ناتۆ لێك دەبینەوە.

لە (28)ی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو توركیا و سوید و فینلەندا لێكتێگەیشتنێكی سێقۆڵیان سەبارەت بە وەرگرتنی ستۆكهۆڵم و هێلسنكی لە ناتۆ واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین