سه‌رۆكی دیوانی وه‌زارتی ناوخۆ: له داهاتوودا تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌ی مه‌زادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت
نوچه‌نێت: چنار خۆشناو
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (11/6/2022) له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ نوچه‌نێت، دكتۆر هێمن میرانی سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: مایه‌ی دڵخۆشییه، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل جۆشوخرۆشی له ناو هاووڵاتییاندا هێناوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌بێ ئاگایی له ورده‌كاریی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، قسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌كه به دڵی ئه‌وان بچێته پێشه‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و ده‌نگۆی هه‌بوونی واسته‌كاریی له حجزكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه گوتی:" قسە دەکرێ دەربارەی واستەکاریی، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە، من خۆم هیچ بەڵگەیەکم دەست نەکەوتووە لەسەر حجزکردنی ژمارە بە پارە یاخود تێوەگلانی تیمەکانمان لەواستەو واستەکاری، هەڵبەت هەندێ خەڵک هەمیشەحەزدەکات بێ سرە ژمارەی جوانی دەست بکەوێت، ئەوە لە هەموو کات و ساتێک هەبووە، بەڵام تیمەکانمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی گونجاو و دادپەروەر بۆ هەمووان فەراهام بکەن و رێگری لە واستەکاری بکەن، داوای هاوکاری لەخەڵک دەکەین".
سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ئه‌وان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، پابه‌ندی ڕێنمایی ژماره (2)ی ساڵی (2022)ن، كه تایبه‌ته به دیاری كردنی شێواز و قه‌باره و ڕه‌نگ و ناوه‌رۆكی تابلۆی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی جیاوازی نرخی تابلۆكانیشهوه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی: "چوار جۆر نرخ هەیە، جۆری یه‌كه‌م ئەو تابلۆیانەیە، کە خەڵک لە سرەی خۆی وەردەگرێت، (60) هەزار نرخی تابلۆکەیە، نرخی پلێت و تابلۆ و چاپ و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بەمەوە هەیە، (15) هەزاریش رسووماتە و لەناو رێنماییەکە هەیە، کە دەکاتە (75) هەزار دینار، جۆری دووەم ئەوانەن کە سرەیان نیە و دێن تابلۆی نوێ وەردەگرن، واتە هێشتا ساڵییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان (سەنەوی) بەسەر نەچووە، بەڵام دەیانەوێت تابلۆی نوێ بکڕن، ئەوان دەبێت دەبڵی پارەکەی خۆی بدات، واتە جگه له ڕسومات، ده‌بێت (120) هەزار دینار بدات، جۆری سێیه‌م، نرخی ئەو تابلۆیانەیە، کە بە دڵخوازی خۆت هەڵدەبژێریت و پێکدێت لە پیتێکی خۆت و ژمارەی مۆبایل، یاخود ساڵی لەدایکبوونت، یان پتێک و پێنج ژمارەی دڵخوازی خۆت، بۆ ئه‌و جۆرە تابلۆیە کڕیار دەبێت (2 ملیۆن) دینار بدات، جۆری چوارەم، پێیدەڵێن تابلۆی نایاب، ئەمە هێشتا رانەگەیەندراوە، ئەمە تاک ژمارەیی و جووت ژمارەیی و سێ ژمارەیی بە هەموو پیتەکان (جگە لە A) . لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە مەزادی ئاشكرا دەکرێت و کێ زۆرترین نرخی پێ بدات، وەزارەت به‌وی ده‌فرۆشێت".
سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ر له‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، داوایه‌كی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد و گوتی:"داوا لە هاووڵاتیان دەکەم کە ئارامییان هەبێت، چونکە پرۆسەکە بەردەوامە و تابلۆکان بەشی هەموو خەڵک دەکەن، کاتێک تابلۆی نایاب بکەوێتە بازاڕ، ئەوەی ئێستا خواستی لەسەرە کەم دەبێتەوە، بۆیە پارەی زۆری خۆتان بەم تابلۆیانە مەدەن".
ماوه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكراوه به گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، كه ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی یه‌كخستنی تابلۆكاندایه، له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (8/11/2021) ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: "یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل پڕۆژەی هەرێمی کوردستانە و دەمانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێنین، دواتر هاتوچۆی گشتیی عێراقیش هاتنە سەرخەت و وەزیری ناوخۆی عێراقیش پشتگیری پڕۆژەکەی کرد و هەردوولا لەسەر شێوازی تابلۆکان ڕێککەوتووین."
له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (25/4/2022) یه‌كه‌م تابلۆی نوێ چاپكرا، له‌و باره‌وه فازل حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment