پەرلەمانى کوردستان لەسەر گرانیى بازاڕ کۆدەبیتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو و گفتوگۆکردن لەسەر گرانیى بازاڕ و بەرزبوونەوەى نرخى پێداویستى ڕۆژانە.

ئەمڕۆ هەینى (10/حوزەیران/2022) پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاند، "د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم ، له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 12/6/2002."

بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان بۆ دانیشتنەکەى ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو، تایبەت دەبێت بەم دوو تەوەرەى خوارەوە:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به‌ (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره‌ (78)ى ساڵی 2012، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (97،89،88،87) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین