له‌یلا عه‌بدولجه‌بار: دواى سه‌ردانه‌كه‌مان لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر كێشه‌ى بانكه‌كانى سلێمانى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ ئه‌ندامى ئه‌و شانده‌ بوو سه‌ردانى بانكه‌كانى سلێمانیان كرد، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان به‌ راپۆرتێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ بارودۆخى بانكه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ دووریشى نازانێ ته‌بایى سیاسى كاریگه‌رى ئه‌رێنى بۆ سه‌ر بارودۆخى بانكه‌كانیش هه‌بێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 شاندێكى په‌رله‌مان كوردستان سه‌ردانى بانكه‌كانى سلێمانى كرد و دواتریش كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی كورتیان ئه‌نجام دا، له‌یلا عه‌بدولجه‌بار كه‌ ئه‌ندامى شانده‌كه‌ بوو ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ئه‌مە سەردانی لیژنەی دەستپاکییە لەسەر ئاستی کوردستان، سەردانی بانکەکانمان کردووە، ئاخر وێستگە سەردانی بانکی سلێمانی بوو بۆ ئەوەی بزانین داهات کەم بووە یاخود زیاد بووە، ئەگەر کەم بووە بۆچی کەم بووە،" هەروەها لەیلا عبدولجبار گووتی، "ئێمە بۆ ئەوە سەردانی ئەو بانکەی هەرێمان کرد بۆ ئەوەی بزانینن هۆکاری نەبوونی پارە و گرفتی دواکەوتنی مووچە چییه‌"

دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌ كرد، كۆمه‌ڵێك پرسیار هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ به‌دواداچوونه‌كانیان وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ و ئینجا به‌ راپۆرتێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ كه‌موكوڕییه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى له‌ بانكه‌كانى سلێمانى دروست بووه‌، چه‌نده‌ په‌یوه‌ندى به‌ بارودۆخى سیاسى هه‌یه‌ و ئایا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌ یه‌كتر كێشه‌كه‌یش نه‌مێنێ؟ له‌یلا عه‌بدولجه‌بار به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى دایه‌وه‌ و گوتى، "ئەگەر ئەو ململانێیە نەمێنن، رەنگە باشتر ئیش بکەین لەسەر داهاتەکان ئەگەر ئەو لایەنانە چەند لەیەک نزیکتر بن رەوشی گشتی هەرێمی کوردستان بەرەو باشی دەچێت" .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین