خواستى ئەمەريكا لە ئۆپراسيۆنى توركيا بۆ ناو خاكى سووريا سنووردارە
نوچەنێت:
هەرچەندە پەيوەندى واشنتن لەگەڵ ئەردۆغان ئاڵۆزە، بەڵام راگەياندنى ئەو ئۆپراسيۆنە دووبارە ئاڵيۆزەكانى نوێكردەوە، لە يەكەم لێدواندا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "ئيدارەى ئەمەريكا نيگەرانييەكانى توركيا بەرانبەر ئاسايشى توركيا لە سنوورەكانى بەڕەوا دەزانێت، بەڵام هەر هێرشێكى نوێ دەبێتە تێكدانى ئاسايشى ئەو ناوچەيە و مەترسى بۆ سەر هێزەكانمان دروست دەكات."
ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا و جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا تەنيا ئەو هۆشدارييەيان دا، لە هەر ئۆپراسيۆنى سەربازى لەو جۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەى پێشينەى توركيا و هەڵسەنگاندنەكان ئەو ئۆپراسيۆنە لەسەروبەندى جێبەجێكردندايە.
ئاشكرايە ئەو لێدوانانەى ئەمەريكا هيچ هەڕەشەيەك و ئاماژەى سزادانى تێدا نييە، وەڵامى ئەمەريكا بۆ ئەو ئۆپراسيۆنەى توركيا زمانى ديپلۆماسى تێنەپەڕاندووە، كەواتە جێگرەوەكان بەهۆى سەرقاڵى ئەمەريكا بە جەنگى ئۆكراينا بەردەست نييە، ياخود ئەو سزايانە كارا نين، چونكە وەك ساڵى (2019) شكست دەهێنن، ئەگەرێكى تريش هەيە بەڕاگرتنى چەكفرۆشتن توركيا سزا بدات، كە ماوەيەكيشە راگيراوە، سەرەڕاى ئەوەش توركيا تا ئێستا سوورە لەسەر كارتى قبووڵنەكردنى سويد و فينلەندا لە هاوپەيمانى ناتۆ، كە ئەمەريكا دەيەوێت بە زووترين كات وەريان بگرێت.
لەپاڵ ئەوانەش بەگوێرەى هەندێك هەڵسەنگاندن، واشنتن لەو قۆناغەى ئێستا بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشايەى بەهۆى كشانەوەى هێزەكانى رووسيا دروست بووە، بوونى هێزەكانى توركيا لە باكوورى سووريا لەبرى ئێران بەباش دەزانێت.
بەهۆى ئەو باگراوندەوە، وەڵامى ئەمەريكا ئاماژەيەكى تێدايە كە ئەگەر ئەو ئۆپراسيۆنە هاوشێوەى ئۆپراسيۆنى (بەهارى ئاشتى) بێت كە لە (2019) ئەنجامى داوە رێگە بدات، ئەو رێككەوتنەش دواى سێ رۆژ دانوستاندن لەگەڵ ئەمەريكا لە ئەنقەرە بۆ دروستكردنى ناوچەيەكى ئارام كرا، بەڵام بەبێ دياريكردنى رووبەرووى ناوچەكە و چۆنييەتى كۆنتڕۆڵكردنى و پاشەكشەى هێزەكانى (هەسەدە) و كەلوپەلە سەربازييەكانيان لەو ناوچە سنووريانە.
ئەگەر سەيرى وەڵامەكانى رووسيا بكەين بە هەمان دەستواژە وەڵام درايتەوە، بۆ نموونە سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "ئێمە لە مەترسيە ئەمنييەكانى توركيا تێدەگەين. "ئەو لێدوانە بە رەزامەندى ناڕاستەوخۆى رووسيا بەرانبەر ئەو ئۆپراسيۆنە سنووردارەى توركيا شرۆڤەكراوە، بۆيە ئەو هەڵوێستەش لێكەوتەى دەبێت، چونكە مۆسكۆ پێى وايە، "ئەردۆغان بۆ لێكتێگەشتن لەگەڵ ئەسەدى هاوپەيمانى كرانەوەيەكى هەيە."پاشان چوونى هێزەكانى توركيا بۆ ئەو ناوچەيە بەگوێرەى لێكدانەوەكانى رووسيا، "دەبێتە لاوازبوونى بەرگرى گەلى كورد و پەلەپێكردن هێزەكانى ئەمەريكا بۆ جێهێشتنى ئەو ناوچەيە."
ئاشكرايە لەسەردەمى ئيدارەى دۆناڵد ترامپ كشانەوەى تەواوى سوپاى ئەمەريكا لە سووريا گفتوگۆيەكى زۆرى دروستكرد، ئەگەر رەخنە و دەستوەردانى هەندێك ناوەندى ئەمەريكا نەبووايە، كە بايەخيان بە دانانى سنوورێك دەدا بۆ كەمكردنەوەى هێزەكانيان لە سووريا ئەمەريكا بە تەواوى دەكشايەوە، جيمس جيفرى، نێردەى ئەوكاتەى ئەمەريكا دان بەوە دادەنێت، "ترامپ رازى كرا بووە بەو كشانەوەيە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمايەى، كە سوپاى وڵاتەكەى لە باكوورى سووريا ژمارەيەكى زۆر كەمە، پێويست ناكات پاشەكشەى رابگەيێندرێت."
ئەوەى جياوازە لەم جارە، ئەردۆغان لەو چركەساتە ئەمەريكا و رووسيا، كە دوو ناكۆكى سەرسەختى يەكترن رازيكردوون بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنەى بۆ ناوخاكى سووريا، ئەوانيش بەشێوەيەكى ناڕاستەوخۆ قبووڵيان كردووە.
لەبنەڕەتەوە ئيدارەى بايدن دۆسيەى سوورياى پشتگوێخستووە، پێشتريش جيمس جيفرى هۆشدارى لە لێكەوتەكانى ئەو پشتگوێخستنە داوە.
ئێستا ئەردۆغان يارى بەو كارتەى دەكات، كە لەكاتێكدايە پۆتينيش وەك بايدن پێويستى پێيەتى، هەرچەندە هەموو لێكدانەوەكانى وايكردووە دەست بە رێساكانى ئەو يارييەى بگرێت، بەڵام پرسيارەكە ئەوەيە ئەو ئۆپراسيۆنە نوێيە سەربازييە تا كوێ دەڕوات؟
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment