جگه‌ له‌ بودجه‌.. كێشه‌یه‌كى تر ده‌كه‌وێته‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتاران به‌دوورى ده‌زانن ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى بدرێت، كه‌ ناكۆكى لایه‌نه‌كانى له‌سه‌ره‌ و ده‌شڵێن هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان نییه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئادار چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق له‌وانه‌ ڤیان سه‌بڕى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى و محه‌مه‌د شه‌به‌كى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ناكۆكى فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر یاساى دادگاى فیدڕاڵى هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ڤیان سه‌برى لێدوانه‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى چوار ماده‌ رێككه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا دوو ماده‌ كه‌ جێى ناكۆكین ده‌مێننه‌وه‌ و گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌.

محه‌مه‌د شه‌به‌كى په‌رله‌مانتارى فه‌تح بۆ شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ یه‌كێك له‌ ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ ماده‌ى هه‌شته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ یاساى دادگاى فیدڕاڵى كه‌ داوا ده‌كات شه‌ش فه‌قیهى شه‌رعى "سوننه‌ و شیعه‌" له‌ سه‌رۆكایه‌تى دادگاكه‌ بكرێنه‌ ئه‌ندام.

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌یه‌وێ یاساى دادگاى فیدڕاڵى هه‌موار بكاته‌وه‌ و كه‌ به‌رزترین دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین