ژماره‌ى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى عێراق هه‌زار و 116 كه‌سه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جمانه‌ غه‌لاى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 116 كه‌س. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ى تۆماركردن درێژ ناكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى نیسان، جمانه‌ غه‌لاى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى رایگه‌یاندووه‌، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو كه‌ یه‌كى ئایاره‌ پرۆسه‌ى تۆماركردن كۆتایى دێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك درێژ ناكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ هه‌مان لێدوان گوته‌بێژى كۆمیسیۆن هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ژماره‌ى پارت و كاندیده‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ "تا ئێستا هه‌زار و 116 كاندید ناوى خۆیان تۆمار كردووه‌".

سه‌باره‌ت به‌ حزبه‌كانیش گوتوویه‌تى، ئه‌و حزبانه‌ى مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ 256 حزبن، 51 حزب داواى دامه‌زراندنیان تۆمار كردووه‌، 124 حزب نیازى به‌شداربوونى نیشان داوه‌ و 11 هاوپه‌یمانى تۆمار كراون، كۆى داواى تۆماركردنى هاوپه‌یمانى 18 داوایه‌.

بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین