دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ئاشكراى كرد، دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونى 273 په‌رله‌مان ده‌ستيپێكرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022  فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونى 273 په‌رله‌مانتار دانیشتنى ژمارە 11ى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد.

ئه‌م دانیشتنه‌ى ئه‌مڕۆ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان، كه‌ پێشتر ناكۆكییه‌كى تووندى له‌سه‌ر بوو. هه‌ر چه‌نده‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دژى ياساكه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌دات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ نزیكه‌ى 25 ترلیۆن دینار بۆ حكومه‌ت ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشى خۆراك دابین بكرێت و گه‌شه‌ به‌ چه‌ندان كه‌رتى جیاجیا بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین