به‌نگین رێكانى: ئه‌وه‌ى وا بزانێ كاره‌با چاكتر ده‌بێ خه‌یاڵى خاوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌نگین رێكانى وه‌زیرى پێشووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى وا بزانێ كاره‌با چاكتر ده‌بێ خه‌یاڵى خاوه‌ "وه‌هم ده‌كات"، چاره‌سه‌رى كاره‌با له‌ عێراق به‌وه‌ ده‌بێت بۆ دوو ناوچه‌ دابه‌ش بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 به‌نگین رێكانى وه‌زیرى پێشووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رنجێكى كورتى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ بارودۆخى ئێستا كاره‌با له‌ عێراق به‌م شێوه‌یه‌ چاكتر نابێت.

به‌نگین له‌  سه‌رنجه‌كه‌ى ده‌ڵێ،"ئه‌وه‌ى وا بزانێ كاره‌با چاكتر ده‌بێت، ئه‌وا وه‌هم ده‌كات، كێشه‌ى كاره‌با ته‌كنیكى نییه‌، ده‌توانرێت به‌ یه‌ك رۆژ ته‌كنیككاران كۆبكرێنه‌وه‌، كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئاژاوه‌ى كارگێريى وڵات و په‌رته‌وازه‌یى هه‌یه‌. بۆیه‌ من داوا له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌م عێراق بۆ دوو ناوچه‌ دابه‌ش بكه‌ن، یه‌كیان راده‌ستى كۆمپانیاى سیمنس بكه‌ن و ئه‌ویتریان راده‌ستى GE بكرێت و ده‌بێت یاساى به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنى كاره‌بایش دابنرێت".

هه‌موو هاوینێك له‌ عێراق كێشه‌یه‌كى قووڵى كاره‌با دروست ده‌بێت، وێراى ئه‌وه‌ى عێراق زیاتر له‌ 20 ملیار دۆلارى بۆ كاره‌با خه‌رج كردووه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین