کەشناسى: پلەکانى گەرما دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گەشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەش لە چەند شارێکى هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (7/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گەشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کەشوهەواى پێشبینیکراوى  ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە دوای نیوەرۆ کەش لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک پەڵە هەور دەبێت.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، پلەى گەرما لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، سبەى چوارشەممە بەمشێوەیە دەبێت:

هەوڵیر : 39

سڵێمانی: 35

دهۆک: 38

کەرکوک: 41

هەڵەبجە: 39

سۆران: 37

راپەرین: 36

گەرمیان: 43

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین