ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرى پێکهاتەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى پەیوەست بە پێکهاتەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ نوێنەری پێکهاتەکان، لەسەر پرسى هەموارکردنى یاساى هەڵبژادن و چەند پرسێکى دیکە لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

مونا قەهوەچی سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى پێکهاتەکان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان زیاتر روونیکردەوە، یەکێک لە بابەتەکان کە ئەمڕۆ گفتوگۆى لەسەر دەکرێ و پەیوەستە بە پێکهاتەکان، بریتییە لە بابەتى شێوازی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کورسى پێکهاتەکانە لە پەرلەمانى کوردستان، ئەو گەشبینە بەو کۆبوونەوەیە و دەشڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە بەرگرى لە مافى پێکهاتەکان کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین