سەرۆک بارزانی پێشوازێکی لە شاندێک پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق دەکات و بارودۆخی سیاسی و دۆخی چەقبەستوی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 5/حوزەیران/2022)سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق دەکات و گفتوگۆ لەبارەی رێگاچارە بۆ دۆخی سیاسی عێڕاق و پێکنەهێنانی حکومەت دەکەن.

هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و رێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە، تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهێنراوە.

دوای سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوان رەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەهۆی ناکۆکی هاوپەیمانی سێقۆڵی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پرۆسەی سیاسی عێراق لە قۆناخی هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێدا چەقی بەستووە، چونکە بەپێی دەستور، دەبێ پەرلەمان سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین