بە هۆى ڕووداوێکى هاتووچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى دهۆک ئاشکراى دەکات، بە هۆى ڕووداوێکى هاتووچۆ لە گەلى زێوەى سەر بە ناحیەى دینارتەى سنوورى قەزاى ئاکرێ، دوو کەس بوونە قوربانى، کە هەردووکیان برا بوونە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) ئازاد تەها، وتەبێژى هاتووچۆى دهۆک لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە هۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلیک له ‌گه‌لی زێوه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دینارته‌ دوو برا، دواى ئەوەى هه‌ردووكیان بە سه‌ختی بریندار دەبن و‌ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژى هاتووچۆى دهۆک زیاتر ڕوونیکردەوە، هۆکارى ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ لێخوڕینى شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی و بێئاگایی له‌ ره‌وشی شه‌قام.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە هەرێمى کوردستان ساڵانە بە هۆى ڕووداوەکانى هاتووچۆ چەندین هاووڵاتى گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین